لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەردەشت و سەقز بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”خدر بیلووکە لە میراوای سەردەشت بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراوە.


کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری ورمێ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە، ٣١ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "شەفیع حەمیدی"، کوڕی "هاشم"، لە نزیک گوندی "خانێکـ"ـی شاری ورمێ، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران پێکرا.

Image result for kolbar


کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بە سەختی بریندار بوو. ڕۆژی پێنجشەممە، ١٩ی بەفرانبار ، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی چاڵدێرانی ورمێ تەقەیان لە دەستەیەک لە کۆڵبەران کرد و لە ئاکامی تەقەی ئەو هێزانەدا کۆڵبەرێک بە ناوی مەجید مەزلومی” ،تەمەن ۲٥ ساڵ ، بە سەختی بریندار دەبێ و بۆ چارەسەر برینەکەی بۆ شاری وان لە باکووری کوردستان ڕادەگوێزرێ.
دوای چوار ڕۆژ گەڕان لە بەرزاییەکانی تەتە، دواجار تەرمی کۆڵبەرە تەمەن ١٤ سالەکە کە لە سەرما ڕەق هەڵاتبوو، دۆزرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٩ی سەرماوزی ٢٧١٩ (٢٠ی دێسامبری ٢٠١٩)، دوای چوار ڕۆژ گەڕانی بەردەوام دواجار ”فەرهاد خوسرەوی تەمەن ١٤ ساڵ لەلایەن خەڵکەوە دۆزرایەوە.
لە ساڵی ڕابردووی زایینی لاینکەم ٢٥٢ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون یان بریندار بوون کە زۆربەیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کراونەتە ئامانج. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە چوارچێوەی چالاکییەکانی خۆی بە شێوەیەکی ڕێک و پێک و ساڵانە ڕاپۆرتی ئاماری سەبارەت پێشیلکاری مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر پرسە جیاوازەکان بڵاو دەکاتەوە.
لەماوەی مانگی سێپتامبردا دا لانیکەم ١٦ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون. بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی سێپتامبری ٢٠١٩ دا، لانیکەم ١٦ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ئێران کوژراون و بریندار کراون کە ٨٨٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

تبلیغات

آخرین ارسال ها

آخرین جستجو ها

بهترین سایت شاپ تك آزمون آنلاین هر چی بخوای هست فروشگاه بلبرینگ و رولبرینگ نوین گرافیک -چاپ روی اجسام -چاپ روی پیکسل آپشن خودرو | گندم کار